له‌و چاوپێكه‌وتنه، ئێران موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك سه‌باره‌ت به گرینگیی بڕوابه‌خۆبوونی ئافره‌تان و متمانه‌به‌خۆیی، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا و پێویستیی ئاماده‌بوون و به‌شدارییان له چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان وتی: ئاماده‌بوونی من وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌ندامی شوڕا له پێكهاته‌ی شوڕای ناوه‌ندی له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا، هێمای ته‌یاربوونی به‌ستێنی چالاكی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامان و به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان به‌پێی تواناییهكانه. ئه‌و له درێژه‌دا، وێڕای ئاماژه به گرینگیی ڕێكاری شوڕاسالاری،جه‌ختی له‌سه‌ر كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست له دۆخی جۆراوجۆردا له شوڕای ناوه‌ندی و به‌شه‌كانی تری جه‌ماعه‌ت كرد.
ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشانیش، ئامانج له‌و دانیشتنه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌ندامان، پته‌وكردنی هه‌ستی برایه‌تی و ئیمانی، بیستنی ڕا و بۆچوون و وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامان ڕاگه‌یاند. ئه‌و له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به نیعمه‌تی ئیمان، پارێزگاری و برایه‌تی چه‌ند خاڵێكی خسته ڕوو.
له درێژه‌دا مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی به‌شی مامۆستایانی لق، سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤی بڕوادار و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی، باسێكی پێشكه‌ش كرد.
جه‌هانگیر ئه‌مینی جێنشینی جێگریی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی و جێگریی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لق سه‌باره‌ت به گرینگی و ڕۆڵی زانایان له سه‌رتاوه تا ئێستای جه‌ماعه‌ت، ئاماده‌بوونی كاریگه‌ری ئه‌ندامان له كۆمه‌ڵگا و خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌قینه، هاودڵی و یه‌كگری نێوان ئه‌ندامان و به‌رپرسانی به‌نرخ زانی.
عیڕفان پیرساحبیش له وتاربێژانی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئیداری ئێستاكه به مه‌به‌ستی چالاككردن، متمانه و ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ، جیاوازیی ڕه‌خنه و وێرانكردن وتارێكی ئاراسته كرد.
له كۆتاییدا وه‌لی ڕه‌مه‌زانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی لقی كرماشان، سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی ئامانجدارانه و گونجاو له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا و بهنرخزانینی ئه‌و دره‌فه‌ته، چه‌ند خاڵێكی سه‌باه‌رت به په‌له‌كردن له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی بواره‌كانی بابه‌ت و خۆپاراستن له كرداریی هه‌ستیارانه له نووسنی كۆمێنت ئاماژه پێ كرد.
بۆچوونه‌کان